بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی ڕەسافە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دووکەس دەرکرد بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی ڕەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ساڵی 2020 .
وتیشی ئەودوو تۆمەتبارە ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە لە ناوچەی ئیسکان لە بەغداد.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕیارەکەبەپێی مادەی 406/1/ٲ/ لەیاسای سزادانی عێڕاقی وەرگیرا بەئاماژەی ماددەکانی 47٫48٫49لەیاساکە.