بەغداد/INA
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چەند کۆمپانیایەکی دەستنیشان کرد کە کارەکانیان بەسستی بەڕێوەبردووەو ژمێرەی ساڵانەیان نەکردووە.
وتەبێژی وەزارەت موسەننا فڕێجی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەموو کۆمپانیایەک تۆمارکرابێت و قەوارەی مەعنەوی هەبێت بەکارتۆنی هەژمارناکرێت، بەڵام هەندێک کۆمپانیا هەن کە چالاکیان نیەو ژمێرەی ساڵانەیان نەکردووە، بۆیە بەردەوامین لە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست دەربارەیان.
فڕێجی وتیشی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە 6 مانگ مۆڵەت بداتە ئەوکۆمپانیایانەی کارەکانیان تەواونەکردووەو پاش تەواوبوونی ئەومۆڵەتە ئیدی ڕێکاری یاسایی دژیان وەردەگیرێت.