دەسپاکی یاداشتنامەیەکی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی کۆمپانیایەک لە وەزارەتی پیشەسازی جێبەجێدەکات

ناوخۆ
  • 21-11-2023, 14:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە یاداشتنامەیەکی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێک لەکۆمپانیایەکی سەربە وەزارەتی پیشەسازی جێبەجێدەکات.
    بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە تیمێکی پێکهێنا بۆ گەڕان و پشکنینی زانیاریەکانی کە بەدەستی گەیشتووە دەربارەی بەرپرسێکی بەشی یاسایی لەکۆمپانیای گشتی پیشەسازی شووشە سەبارەت بە گەندەڵیەکانی کومپانیاکە، و داواکردنی 6500 دۆلاری ئەمریکی ، بەرامبەربە دامەزراندنیان بە گرێبەست.
    وتیشی کە تیمەکە بۆسەیەکی نایەوە بۆکەسێک کە ئاسانکاری دەکرد و 5٫000٫000 دیناربەدەستیەوە گیرا، ئەوجا پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی 6500 دۆلاری تیادا دۆزرایەو، جگەلە 6000 دۆلاری دیکە کەلەلای بوون.
    بەیاننامەکە وتیشی کە پەڕاوی ڵێکۆڵینەوە بۆ کێشەکە کرایەوە بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983و تۆمتبارەکەو کەلوپەلەکان خرانە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.