بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی چوارشەممە ساف و هەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت ،بەڵام لە باکوور لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک هەوردەبێت، دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباکووریش هەور وهەندێک تەماویش دەبێت ،پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە، لە ناوچەکانی باشووریش هەندێک هەورو تەماوی دەبێت و سووکە بارانیش دەبارێت کە جاری واهەیە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف وهەندێک هەوردەبێت، لەباشووریش هەندێک تەماوی دەبێت و دەرفەتی ڕێژنەبارانیش دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باکوورنزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
هەروەها ڕۆژی شەممەی داهاتوو ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، کەچی لە هەردوو ناوچەی باکوورو باشوور هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە.