بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتانی دراوسێ و پێداگریشی کرد لەسەر کۆتاییهێنان بە کێشەی ئاوارەکان.
سیدحکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پەڕەسەندنەکانی ئەمنی و سیاسی تەوەری دیدارەکەمان بوو لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی، ولەدیدارەکەشدا جەختیشمان کردەوەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئاوارەکان.
هەروەها پێداگڕیشی کرد لەسەرجێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنیەکانی نێوان عێڕاق و وڵاتانی دراوسێ و گەڕانەوەی ئاوارەکانیشی بەگرنگ هەمارکرد.
سهید حەکیم داوای کردکە پێویستە بەرنامەی ڕوون وئاشکرا هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و هۆشیاری پێوێست لەوبارەیەوە بەهاووڵاتیان ببەخشرێت.
دەربارەی قەیرانی فەلەستینیش وتی: گرنگە پشتیوانی لەگەلی فەلەستین بکرێت و شەڕەکە ڕابگیرێت و یارمەتی مرۆیی بنێردرێت، داواشی لەهەمووان کردکە بەرپرسیارێتی ئەم قەیرانە ترسناکە لەئەستۆ بگرن، هەروەها داوای لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە حاڵەتی دوو پێوانەیی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و مافی منداڵ و ئازادی ڕادەربڕین وازلێبێنن .