بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی (3.5) باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای هه‌ژاند

ناوخۆ
  • 21-11-2023, 08:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ راگه‌یاند كه‌ بومه‌رله‌زه‌یه‌ك شاری به‌غدایی هه‌ژاندووه‌.

     وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه‌ له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" چاودێریكردنی بومه‌له‌رزه‌كان له‌ده‌سته‌ی گشتی كه‌ش وهه‌وا و تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌كان، له‌كاتژمێری 1:02 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌باشووری به‌غدایی پایته‌خت به‌گوڕی (3.5) تۆماری كردووه‌، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی به‌دووری (35) كم له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بووه‌.

     راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو" كه‌هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌ به‌ڵام هیچ زیانێكی ئه‌وتۆ نه‌بووه‌، و داوای له‌هاوڵاتیانی كردووه‌ وشیاربن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌پروپاگنده‌ی درۆ و پێگربن به‌رێنمایه‌كانی بومه‌له‌رزه‌ كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وا و تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌كان ده‌ردێن.