بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بۆ هاووتا ئازەربەیجانیەکەی ئیلهام عەلییف جەختیکردەوەلەوەی کە بارودۆخی عێڕاق ئێستا سەقامگیرو ئارامە.
سەرۆک کۆمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئازەربەیجان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکردوتی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەروبەندی ئەوەدایە کە بەهێزتر ببێت لەسەرجەم بوارەکانی ژێرخانی ئابووری و بازرگانی ونەوت و گازو پڕۆژەکانی فرەڕەگەزووەبەرهێنان و هاندانی گەشتوگوزاروفێرکردن.
وتیشی لەعێڕاقدا بارودۆخەکە سەقامگیرە وحکومەت و پەرلەمانێکی هەڵبژێردراومان هەیە و دەزگا حکومیەکانیش جەخت دەکەنەوەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆهاووڵاتیان.
ئاماژەشی بەوەکردکە ناوچەکە گیری خواردووە بەدەست ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کە ململانێی مافەکانی گەلی فەلەستینە، عێڕاقیش هەڵوێستێکی ڕوونی بەرامبەربەم کێشەیە هەیە وهواخوازین گەلی فەلەستینی مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنن و وڵاتێکی سەربەخۆ دروست بکەن.