بەغداد/ INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ناوەڕۆکی پلانی خۆی ئاشکراکرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
وتەبێژی فەرماندەیی لیوا تحسین خفاجی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەفەرمانێکی دیوانی دەسەڵاتی بەخشیوەتە فەریق اول ڕوکن قیس محمداوی سەرۆکی لێژنەی ئەمنی باڵا بۆ سەرپەرشتکردنی هەڵبژاردنەکان وپلانێکی تۆکمە بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراوە.
وتیشی کە کاری لێژنەکە داڕشتنی پلانی تایبەتە بە پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و گواستنەوەی سنووقی دەنگدەران و پاراستنی ئەمنیەتی پڕۆسەکە و نەهێشتنی شەڕو پشێوی و قەدەغەکردنی دەستدرێژی بۆسەر فەرمانبەرانی کۆمۆسیۆن لەمبوارەشدا چەندینجار پڕۆسەی لاساییکردنەوە جێبەجێکراوەو کەلێنەکان دەستنیشان کراون و چارەسەریان بۆ دۆزراوەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە پلانە ئەمنیەکە فەرماندە ئەمنیەکان و چەند یەکەیەکی سوپای عێڕاقی وحەشدی شەعبی وهێزەکانی ناوخۆ دەگرێتە خۆ و بواربەهیچ کاریگەریەک نادەین بۆسەر دەنگدەران.
هەروەها وتی ڕێکارەکانی دەنگدانی تایبەتمان دەستپێکردووەئەویش لەگوزەرگەی فێرکردنی دەنگدەر لەهێزە چەکدارەکان بۆ شێوازی
دەنگدان بەبێ هیچ کاریگەریەکی دەرەکی، جگەلەوەش پلانێکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندن ئامادەکراوە بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمۆسیۆن کە ڕێکخستنی شاندەبیانیەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕاگەیاندن لەخۆدەگرێت و باجی تایبەت بۆ ئەم مەبەستەش دابەشدەکرێت.
خەفاجی وتیشی کامیرای زیرەکیش دابینکراوە بۆ کە وێنەودەنگ لەناو بنکەکانی دەنگدان تۆماردەکات.