وەزیری دارایی جەخت دەکاتەوەسەرگرنگی پابەندبوون بە نووسراوەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە

ناوخۆ
  • 21-11-2023, 08:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد  جەختیکردەوەلەگرنگی پابەندبوون بە نووسراوەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستەی ڕاوێژکاری لە وەزارەت  کۆبوونەوەی خولیانەی خۆی بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی گرێدا بۆ گفتووگۆکردن لەسەربابەتەکانی کارنامەی وەزارەت ، ئەویش بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت مەسعود حەیدەر وڕاوێژکاری دارایی عبدالمحسن جەمال عەبدواللە وژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی فەرمانگەکان.
    لەمیانەی کۆبوونەوەکەداوەزیری دارایی جەختیکردەوەلە گرنگی پابەندبوون بە نووسراوەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە، ئەویش بەپێی ئەو فەرمانانەی کەلە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە ئاڕاستەدەکرێن ، پێویستە بەخێرایی وەڵامەکانیان بۆ ئامادەبکرێت.
    هەروەها وەزارەت ڕوونیکردەوەکە چاوپیاخشاندنەوە کراوە بۆ ڕاسپاردەکانی دەستەی ڕاوێژکاری و ڕێژەی ڕاییکردنی کاروبارەکان، و ڕاسپاردەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکانی وەزارەتەوە، هەروەها دەستنیشانکردنی شوێنێک بۆ پڕۆژەی بینایەی وەزارەتی دارایی.
    هەروەها وەزیری دارایی ئاماژەیکرد بەوەی کە لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئەلکتڕۆنیکردنی مامەڵەکانی وەزارەت کراوە بەپێی فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران بەتایبەتی لەبوارەگرنگ وستڕاتیژیەکانی پەیوەست بە پێشڤەچوونی ئابووریەوە،وەکو بانک و گومرک و باج، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشنیازەکانی یاسای وەزارەتی دارایی پەیوەست بە ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەک کە دەرفەتی پەڕەپێدانی وەزارەت بڕەخسێنێت و لەگەڵ خواستەکانی کارگێڕی نوێدا وەزارەتدا بیانگونجێنێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوەسەر هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی بۆ داڕشتنەوەی پەیکەری بانکە حکومیەکان و باشکردنی لێهاتوویی کەرتی بانکی لەعێڕاق و پەڕەپێدانی جومگەکانی چالاکیە بانکیەکان و جێبەجێکردنی
    ڕاسپاردەکانی لێژنەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەڕەپێدانی کاری بانکەکان.