بەغداد/ INA ـ ئامینە سلامی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێبوون بەشی دووەمی پڕۆژەکانی نەهێشتنی قەرەباڵغی ڕاگەیاند کەساڵی داهاتوو دەستیان پێدەکرێت کە لە 20 پڕۆژە پێکدێن ، لەوانە دروستکردنی پردی تازەیە لەسەر ڕووباری دیجلە.
وتەبێژی وەزارەت نەبیل سەفاڕ لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە بەشی دووەمی پڕۆژەکانی کردنەوەی قەرەباڵغیەکانی هاتوچۆ لەپایتەخت لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەست پێدەکات، لەبەشی یەکەمیش تەنها دوو پڕۆژە ماون و تەواونەکراون.
وتیشی بەشەکانی دیکەی پڕۆژەکانیش کەپەیوەستن بە چارەسەرکردنی قەرەباڵغیەکان 60 پڕۆژەلەخۆ دەگرێت کە بەپێی بەراییی گرنگی پڕۆژەکان دەستنیشان کراون لەهەردوولای کەرخ وڕەسافە، ڕوونیشیکردەوەکە بەشی دووەمی پڕۆژەکان 20 پڕۆژەی دروستکردنی پردلەسەر ڕووباری دیجلە لەخۆدەگرێت.