بەغداد/ INA
وەزیری ژینگە نزارئامێدی چەند پێشنیازێکی نێودەوڵەتی خستە ڕوو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و پشتیوانیکردنی کۆششەکانی عێڕاق بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی کەشوهەوا.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی: وەزیری ژینگە لە میانەی دیداریدا لەگەڵ باڵیۆزانی هەریەک لە بەریتانیاو فەڕەنسا وئەڵمانیاو کەندا جەختیکردەوەسەرسەرکەوتنی حکومەت لە کرانەوە بەڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وپتەوکردنی گیانی دۆستایەتی و هاوبەشی کارکردن لە کەرتی ژینگەییدا بەتایبەتی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.
وتیشی کە وەزیری ژینگە باسی ئامادەسازیەکانی عێڕاقی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی لایەنەکان لە ئیماڕات و پشتیوانیکردن وهەماهەنگی لە بۆچوونی عێڕاق وبەرنامەو پلانەکان و پڕۆژەکان ووەبەرهێنان کە وەزارەت وەک پلان ئامادەی کردوون بۆ شاندی دانووستکار بۆ تاووتوێکردنیان لە میانەی پڕۆژەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.
هەروەها وەزیری ژینگە ڕوونیکردەوەکە لێژنەیەکی نیشتیمانی پێکبهێنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی کەشوهەوا ، بەسەرۆکایەتی وەزارەتی ژینگەو ئەندامێتی وەزارەتە کەرتیەکان ، هەروەها کۆششەکانی عێڕاق بۆ پشتیوانیکردنی ئابووری سەوز و فرەجۆرکردنی ئابووری ، هەروەها دەستکردن بە پڕۆژەی وەبەرهێن لەلایەن وەزارەتەکانی نەوت و کارەباو دەستەی وەبەرهێنان.
ئاماژەشی بەوەکردکە پەڕەیەک ئامادەکراوە کە 4 تەوەرلەخۆدەگرێت کەلە 28COP باس دەکرێت کە ئامانجی جیهانە بۆ گونجاندن ، داراییکردنی کەش ، زیانەکان و بابەتی کاڵکردنەوەی لەگەڵ جەخت کردنەوەلە گواستنەوەی تەکنەلۆژیا وبنیادنانی تواناکان، لەپێناو بەدیهێنانی گەشەکردنی بەردەوام .
جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کەوەزارەت هەوڵ دەدات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتی پەیوەست بە ژینگەوە کە پسپۆڕێتی لە قەواڵەی کاربۆندا هەبێت بەمەبەستی سوودوەرگرتن لە میکانیزمەکانی داراییکردنی نێودەوڵەتی .
لەلایەن خۆشیانەوە باڵیۆزەکان خواستی وڵاتەکەیان پێشکەشکرد بۆ فراوانکردنی هاوکاریەکانیان لە گەڵ عێڕاقدا و ستایشی کۆششەکانیان کرد کە وەزارەتی ژینگە خستویەتیە گەڕ و ئامادەیی وڵاتەکانیشیان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بواری وزەی نوێکار و بەکارهێنانێکی باش بۆ سەرچاوەکانی ئاووئامادەکاریەکانی دەزگا زانستیەکان و زانکۆکان بۆ کارکردن لەبواری ژینگەدا.
لەکۆتاییشدا بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دیدارەکە بە ئامادەبوونی بریکاری هونەری وەزارەتی ژینگە جاسم فەلاحی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی ژینگەیی ئەمیر عەلی حەسون وبەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین شەوکەت تایە و بەڕێوەبەری گۆڕانکاری ژینگەیی یوسف موئەییەد بەڕێوەچوو.