بهغداـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستهی دەروازە سنوورییەکان دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی ڕاگەیاند" کە بڕە پارەیەکی لە سنووری ڕێگەپێدراو زیاتر بوو بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی.
وتەبێژی فەرمی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، عەلادین قهیسی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی دهروازهی سنووری زورباتیە، هێزی پاراستنی دهروازهكان، توانیان ڕێبوارێکی ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیر بکەن و بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی دەستی بەسەر بڕە پارەیەکدا گرتووە کە لە سنووری ڕێگەپێدراو زیاتر بووە کۆی گشتی پارەی 50 هەزار دۆلار بووە.
قهیسی ئاماژەی بەوەشکرد" لیژنەیەک پێکهێنرا، ڕاپۆرتی دەستگیرکردنی دروست ڕێکخرا، تۆمەتبارەکەش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو لە پارێزگای واست کرا بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەری بگیرێتەبەر.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟