بهغدا ـ INA
موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ دووشەممە، دووپاتیكردهوه كهتاوانەکانی قەوارەی زایۆنی پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و تاوانەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: مەندەڵاوی، لە میانی بەشداریکردنی ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایش و ئاشتی، لەژێر دروشمی (نوێبوونەوە، پێداچوونەوە، و نەرمی، ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) كهبە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڤێل تاڵەبانی سهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان و ژمارەیهك له وەزیران و باڵیۆزەکان و نوێنهری نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بهرێوهچوو" جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی هەمیشەیی بۆ پرسی فەلەستین کردەوە لە ڕێگەی دروستکردنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر تەواوی خاکەکەی، کە قودس وەک پایتەختی وڵاتەکەی بێت، و کارکردن بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنیستی، لە ئۆپەراسیۆنهكانی كۆمهڵكوژی كه10 ههزار شههیدی لهمنداڵ و ژن لێكهوتهوه، جگه لهدهركردنی بهكۆمهڵ و وێرانكردنی گشتی، وئهم تاوانانه پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و تاوانەکانی جەنگ و کۆمەڵکوژییە.
مەندهلاوی راگهیاند: ئەم هەڕەشانە داوامان لێدەکەن هەوڵەکان یەکبخەین و چارەسەری هەمیشەیی بۆ پرسی فەلەستین بدۆزینەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران پابەندە بە ڕۆڵی خۆی لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و پێویستی هاوکاری و هاوبەشیکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بنیاتنانی داهاتوو بۆ نەوەکانی داهاتوو پەیوەستە بە ڕادەی کاریگەریی ئێمە و ئەوەی کە وەک پێشەنگ لە کۆمەڵگاکانماندا بەدەستی دەهێنین و گرتنەبەری بنەماکانی دادپەروەری و مافی مرۆڤ.