بهغداـ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق ئەحمەد ڕوەیزی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە میانەی دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی هاودەنگی بە ناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە پێشکەش کرد و وەک پاڵپشتییەک بۆ حکومەت و گەلی فەڵەستین و لەگەڵ مافی فەڵەستیندایە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و ژیانێکی سەلامەت و شکۆدار.
هەروەها بەڕێزیان هەڵوێستی جێگیری عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی تاوان و پێشێلکارییە دڕندانەکان کە گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی دەبنەوە لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە، و ئاماژەی بە ئامادەیی عێراق کرد بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک لە پێناە کۆتایی هێنان بە مەینەتییەکانی خەڵکی غەزە.