بەغداد/ INA ـ ویسام مەلا
کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە دابەشکردنی کەلوپەلی لۆجیستی هەستیار تایبەت بە هەڵبژاردنەکان.
یاریدەدەری وتەبێژی کۆمۆسیۆن نبڕاس ئەبوسۆدە بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە ئێمە لەقۆناغەکانی کۆتایی تەواوکردنی کاروبارەکانی لۆجیستیداین ، بەمدواییە کاغەزەکانی هەڵبژاردن و کارتەکانی بایۆمەتری دەنگدەران گەیشتنە بارەگای کۆمۆسیۆن، کەلوپەلە هەستیارو ناهەستیارەکانیش دابەشکران.
وتیشی کامیراکانی چاودێری بەمزوانە دەگەنە جێ، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرجەم چالاکیە لۆجیستیەکان دابەشدەکرێنە سەر
پارێزگاکان ئەویش بەپێی خشتەیەکی کاتی کەبەڕەزامەندی لێژنەی ئەمنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت.
وتیشی کە کاغەزەکانی دەنگدان بەچەند هەنگاوێک دەگەنە پارێزگاکان وهەندێکیان گەیشتوونەتە پارێزگای نەجەفی شکۆمەند ئەوانی دیکەش وردە وردە دەگەن.