ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی 28 تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت و هه‌وڵی به‌قاچاخبردنی 460 هەزار لیتر سووتەمەنی پووچەڵ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 20-11-2023, 17:16
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی خۆی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی وەرگیراوەکانی نەوت و دادگاییکردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە هەیە لە ماوەی دوو مانگدا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشدا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گه‌یشووە، تێیدا هاتووە“ مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان لە بەرەنگاربوونەوەی به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نەوتیه‌كان و لێپێچینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون و دادگاییکردنیان، ئه‌م كاره‌یان زیانێکی گەورە هه‌یه‌ و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی ئابووری وڵات دەبێت.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە ماوەی دوو مانگدا مەفرەزەکانی ئاسایشی ئابووری توانیان بە قاچاخچێتی (460) هەزار لیتر سووتەمەنی پووچەڵ بکەنەوە و بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەر (28) تۆمەتبار دەستگیربکەن".
    هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌"(17) تانکەر، (9) تانک، و (4) کۆشکی بەکارهێنراو بۆ به‌قاچاخبردنی به‌رهه‌مه‌ نەوتیه‌كان لە پارێزگاکانی بەسرە، ئەنبار، سەڵاح الدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا، و بابل دەستیان بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەشکرد" بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەو بڕە دەست بەسەردا گیراوە، و سەرجەم تۆمەتباران بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان  ڕەوانەی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون.