به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، باسم عەودای وتەبێژی حکومەت ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راگه‌یاند.
باسم عه‌وادی له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" وەک دووپاتکردنەوەیەک لەسەر ڕیبازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان، بۆیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و ڕۆشنبیری ڕەتکردەوە، بەو پێیەش دەست دەکەنەوە بە کارە جێبەجێکارییەکانیان بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلە خۆشەویستەکەمان.