بەغداد ـ INA
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دادوەر جاسم محمد عبود ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە بە هۆی ڕۆژنامەگەری عێڕاقیەوە جیهان بەچاوێکی دیکە تەماشای وڵاتمان دەکات.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی جاسم محمد عبود ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی موئەیەد لامی.
عبود دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای ڕۆژنامەگەری عێڕاقی کرد لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ئازاد کە بەرگری لە بەهاو چەمکە نیشتمانیەکانی عێڕاق دەکات وبەشداری دەکات لە پتەوکردنی پێشکەوتن و یەکبوونی.
وتیشی ئەوشتانەی کە ڕۆژنامەگەری عێڕاقی پێشکەشیانی کردووە لەم دوو دەیەدا مایەی شانازی دەسەڵاتی دادوەری و سەرتاپای گەلی عێڕاقە کەوای کردووە جیهان بڕوانێتە ئەم وڵاتە وەک یەکێک لە بنەماکانی بەهاو چەمکە پێشکەوتووەکان، جەختیشی کردەوەلە پشتیوانیکردنی تەواوی ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی و لەبەرچاوگرتنی قوربانیدانەکانیان کەلەپێناو عێڕاقدا پێشکەشیان کردووە.
لەلایەن خۆشیەوە نەقیبی ڕۆژنامەنووسان دەسخۆشیان لەو ڕۆڵە مەزنەی ڕۆژنامەگەری عێڕاقی کرد لە پشتیوانیکردنی دادوەری عێڕاقی و پاڵپشتکردنی ئازادی ڕادەربڕین وپارێزگاریکردن لە چێوەی دەستووری عێڕاقی، بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لەمیانەی تێڕوانینێکی ڕوون بۆ چەمکی جیاکردنەوەی هەرسێ دەسەڵاتەکە.