بهغدا-INA
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیێندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تیایدا بەردەوام بوون لە گفتوگۆکان بۆ دامەزراندنی پلاتفۆرمێکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی گازی هاوردەکراو لە بەندەری فاووە، کە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی عێراق دادەنرێت، چونکە دەبێتە هۆی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی گازی کارپێکراو بۆ وێستگەکانی کارەبا لە عێراق و شوێنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پانتایی بەندەرەکە دیاریکراوە.
سەرۆکی ئەنجدمەنی وەزیران فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئامادەکردنی تێڕوانینێکی یەکخراو و لە ماوەی دوو هەفتەدا پێشکەش بکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەی پلاتفۆرمی گرنگ.
هەروەها سودانی جەختی کردەوە لەسەر سووربوونی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە، جگە لە چوون بۆ چارەسەری ستراتیژی ڕیشەیی بە ئامانجی وەبەرهێنانی گونجاو لە غازی سروشتی و پەیوەندیدار، کە حکومەت دەستی پێکردووە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی غاز لە چەند ساڵی داهاتوودا.