بەغداد/ INA
سەرۆکی دەزگای شەهیدان عەبدولئیلاە نائلی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا بەکۆششکردن بەۆ هەنگاونان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کوردانی فەیلی، هەروەها سەرۆکی لێژنەی کاروباری کوردانی فەیلی تاریق مەندلاوی جەختیکردەوەسەرئەوەی کە کارکردن بەردەوامە بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ هەژمارکردنی لاوانی بزرکراوی کوردانی فەیلی.
بەیاننامەی دەزگای شەهیدان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی نووسراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیران بە نووسراوی نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانی سەرۆکی دەزگای شەهیدان و پاش پێکهێنانی لێژنەی کاروباری کوردانی فەیلی ، لە دەزگای شەهیدان وپاش سازدانی کۆمەڵەدیدارێک لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و زیانمەندانی کوردی فەیلی ، سەرۆکی لێژنەکە سڵاوی سەرۆکی دەزگاکەی گەیاندە پێکهاتەی فەیلی و فەرمانی دایێ کە کۆشش بکات بۆ هەنگاونان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی خانەوادەی کوردانی فەیلی ستەملێکراو.
مەندلاوی جەختیکردەوەسەرئەوەی کە کارکردن بەردەوامە لەسەر داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ هەژمارکردنی لاوانی کوردانی فەیلی .
وتیشی کاردەکەین بۆ بەکارخستنی بەرنامەیەکی ئەلکتڕۆنی لە دەزگای شەهیدان لە ڕۆژانی داهاتوودا لەپێناو ئامارکردنی ژمارەکان و واڵاکردنی دەرفەتی پێشکەشکردنی مامەڵەکان و دەرکردنی کۆچنامە لەلایەن دادگای تایبەتەوە ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆنگرەی نیشتیمانی گشتی کوردانی فەیلی ، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان وهەژمارکردنیان بەشەهیدو کۆتاییهێنان بەوکێشەیە.