دهۆك ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS)دا کرد کە لە دهۆک بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی میوانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهانەوە، زانکۆی ئەمەریکیی کوردستان سازی کردووە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهپهیێڤكدا كه‌له‌م كۆڕبه‌نده پێشكێش كرد راگه‌یاند" ئه‌مساڵ كۆڕبەندەکە هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كى مه‌ترسيدارى دۆخى ناوچه‌كه‌دا كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ئەم ناوچه‌یه و جیهانیش دەکات. ئەم دۆخە هەموو جیهانی خستووەتە ئاڵۆزییەکی گەورەوە. ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئابووريى جيهان پێكه‌وه به‌ستراوه و ڕووداوه‌كان له هه‌ر كوێ بن، به ئاستى خۆيان كاريگه‌رييان به‌سه‌ر دۆخى جيهانه‌وه هه‌يه. شەڕی ئیسرائیل و حەماس جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ئاسایشی جیهانی، چەمکێکی واتادار و ڕاستەقینەیە.
به‌رفراوانبوونى شه‌ڕى ئسرائيل و حه‌ماس، تێوه‌گلانى زياترى هێزه‌كانى ناوچه‌كه و جيهان له كێشه‌كه‌دا، دۆخه‌كه سه‌ختتر و ترسناكتریش ده‌كات. لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و له‌سه‌ر جيهانيش به‌گشتى، خراپتر و درێژخايه‌ن ده‌بن.
له دۆخێكى ئاوادا، ئێمه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ له هه‌موو كاتێك زياتر، به‌وپه‌ڕى وشيارييه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ين. هه‌ر چۆنێك بێت، به هيچ پاساوێك نابێ ڕێگه بده‌ين عێراق بخزێته ناو ئەم شەڕە و كێشه و ئاڵۆزيى زیاترەوە، چونكه زيانێكى زۆرى لێ ده‌دات.
عێراق ده‌بێ سه‌قامگير بێت، بۆ ئه‌وه‌ى پێشبكه‌وێت. ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لەوە بکەینەوە عێراق بکەینە گۆڕەپانی چارەسەری کێشەکانی خەڵکی عێراق، نەک گۆڕەپانی درێژکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزييەکان له ناوچەکە.
چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت وه‌ك له بڕياره نێودهوڵهتييهكاندا هاتووه، كه مافى بوون و ئاشتى بۆ هه‌ردوولا مسۆگه‌ر بكات، تاقه ڕێگه‌ى نەمانی ئاڵۆزييهكان و كۆتاييهێنانه به كێشه‌كان. چه‌ندين ده‌يه له شه‌ڕ و پێكدادان تێپەڕین، چەندین دەیەی دیکەش لە خوێن و وێرانکاری هیچ ئەنجامێکی نابێت نه بۆ فەلەستین و نه بۆ ئیسرائیل. چارەسەر، ئازایەتى و ئيراده‌ى جدييه بۆ ئاشتی.
ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو جیهان هەوڵ بدات ئەم شەڕە ڕابگیرێت. کوشتن و تێكدانی ژیانی خەڵکی مەدەنی له غه‌ززه کۆتایی پێبهێندرێت، دیل و بارمتە مەدەنییەکان ئازاد بکرێن. دوای ئەوەش چارەسەری بنەڕەتيی کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل جێبەجێ بکرێت لەسەر بنچینەی دوو دەوڵەت. ئه‌گينا دووباره‌كردنه‌وه‌ى مێژوو، هه‌ر هه‌مان ئه‌نجامى ئێستای دەبێت و ديسان له‌ناكاو به‌يانييه‌ك له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبوونێكى خراپترى دۆخه‌كه‌دا، به ئاگا دێينه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یڤی خۆی دا نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند" له عێراق، بيست ساڵى ئه‌زموونى ئازادیی عێراق، ده‌كرا زۆر باشتر بووايه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرابووایە و فيدراڵى كه سیسته‌می عێراقه و گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ داوه جێ‌گير بكرابا. جێبه‌جێنه‌كردنى سيستمى فيدراڵى، پابه‌ندنەبوون به ده‌ستووره‌وه، زۆر كێشه و ناكۆكيى سياسى هێناوه‌ته ئاراوه و ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی له عێراق دروستکردووە. وایکردووە کە سەقامگیريی عێراق، هەمیشە بە لەرزۆک ببینرێت.
چارەسەر گهڕانهوەیە بۆ بنه‌ماكانى (هاوبه‌شى، سازان، هاوسه‌نگى) كه عێراقى نوێ له‌سه‌ری دامه‌زراوه و ڕۆحی نووسینه‌وه‌ی دەستووری عێراقه. دەستەبژێری سیاسيی عێراق دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێگەیە. زۆر پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوکار بن بۆ دانانی ئەو یاسایانەی دەستوور داوایان کردووه، هەروەها هاوکاريی حکوومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنی دەستوور.
سيستمى فيدراڵى، بنه‌ماى دەستووری عێراقە، فیدراڵی دەتوانێت یەکسانی و هاوبەشییەکی تەواو بۆ هەموو ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق دابین بکات. خەڵکی عێراق بەو هاوبەشییە لەڕووی ئابوورییەوە پێشدەکەوێت و لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە یەکگرتوو دەبێت. هەر ئەمەشه نه‌خشه‌ڕێگه‌ى دروستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق. ڕه‌فتاركردن و بيركردنه‌وه به پێوه‌ر و لۆژيكى هێز، هيچ ده‌ردێكى عێراق ده‌رمان ناكات، به‌ڵكوو كێشه‌كان له‌م وڵاته ئاڵۆزتر و مەترسیدارتر ده‌كات.
عێراق بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگير و پارێزراو بێت، بۆ ئه‌وه‌ى پێشبكه‌وێت و شوێنى شايسته‌ى خۆى له ناوچه‌كه و له جيهاندا بگرێت، ده‌بێ بێ جياوازى، وڵاتى هه‌موو پێكهاته‌كان بێت، مافى هيچ پێكهاته‌يه‌ك زه‌وت و پێشێل نه‌كرێت. هيچ پێكهاته‌يه‌ك به هيچ شێوه‌يه‌ك له عێراق نابێت په‌راوێز بخرێت. عێراق به پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکانی بەهێز دەبێت، بە جیاکاری و ناکۆکيی نێوان پێکهاتەکانی، لاواز دەبێ و دوادەکەوێت.
ده‌بێ هه‌موو پێكهاته‌كان هاوبه‌ش و به‌شدار بن له بڕيارى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا. هيچ پێكهاته و هاووڵاتييه‌كى عێراق، له هه‌ر ئايين و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌يه‌ك بێت، هەست بە سته‌ملێکردن و جیاکاری و جیاوازی نەکات، بەڵکوو هه‌ست بكه‌ن هه‌موويان وه‌ك يه‌ك، خاوەنی ئەم دەوڵەتەن.