بەغداد/ ـINA
کەشناسی ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی سێشەممە لەناوچەی ناوەڕاست هەندێک هەوردەبێت ولە باکووریش هەندێک تەماوی دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتیشیدا ڕێژنەباران دەبێت دەرفەتی بارینی بەفریش دەبێت، لە باشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، وپلەکانی گەرماش لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت، لەباکووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوچەی ناوەڕاست هەورو بارانی سووک دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، لەباشووریش
هەندێک تەماوی وباران دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.
ڕۆژی هەینیش لە ناوەڕاست و باکوور ساف وهەندێک هەوردەبێت، لەباشووریش هەورودابارین دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزتردەبێتەوە.