بەغداد/INA ـ ئامینە سهلامی
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، 3 جۆرە ئالوودەیی ئاماژەپێکرد کە بەرەنگاری دۆخی ئێستای عێڕاق دەبنەوە.
بەڕێوەبەری بەشی چاودێری و هەڵسەنگاندنی چالاکیە پیشەسازیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شارستانی لە وەزارەت جەلیل حوسێن سلێمان بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەعێڕاق 3 جۆرە کێشەی ژینگەیی بەرەنگاربووەتەوە لەئێستادا جەختیشی کردەوە لەوەی کە گرنگە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەیان و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانیان، لەوانەش ئالوودەبوونی سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ نەبوون وکەمبوونەوەی ئاو و زیادبوونی خواست لەسەرئاو و پیسبوونی ئاوەکان بە نەوت ونەبوونی چارەسەریەک بۆ ئەم کێشەیە.
هەروەها وتی کە پیسبوونی هەواش یەکێکە لە کێشەکان کەدەبێتە پەیدابوونی نەخۆشی سینگ و هەناسەدان و نەخۆشی شێرپەنجە، کەپێویستە ئەم کێشە ژینگەییانە بە شێوازی تەکنیکی نوێ و وزەی نوێ وپاک چارەسەربکرێت.