بەغداد/ INA
ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە شۆفێرێکی دەستگیرکرد لەبەغدا کە پۆلیسێکی
هاتۆچۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی شێلایەوە.
بەیاننامەیەک بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ماڵپەڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی گرتەی ڤیدیۆیەکی شۆفێرێکیان بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاجیرۆی پێبووە لەکاتی شێلانەوەی پۆلیسێکی هاتووچۆ لەبەغداد، ئەم کارەش ناڕەزایی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا.
وتیشی کە دەستوبرد پاش ڕووداوەکە تیمێکی هەواڵگری پێکهێنرا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەرەنجام شۆفێرەکە دەستگیر کرا.