سەرۆک کۆمار لەباکۆوە: عێڕاق مکووڕە لەسەر دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموواندا

سیاسی
  • 20-11-2023, 10:11
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک کۆمار عبدوله‌تیف جه‌مال ڕه‌شید جەختیلەوە کردەوەکە عێڕاق  مکووڕەلەسەر دامەزراندنی پەیوەندیگەلێکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموواندا و داواشیکرد لە کۆمپانیا بیانیەکان و بازرگانان بێنە ناو بازاڕەکانی عێڕاق.
     لە میانەی ئاهەنگی پێشوازیکردن لێی لە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئازەربایجان، بەئامادەبوونی نێردەدیبلۆماسیەکان و باڵیۆزی وڵاتان و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس وپەرلەمانتاری ئازەربەیجان سەرۆک کۆمار وتی عێڕاق گرنگیەکی زۆر دەدات بە سەقامگیرکردنی ئاسایش و هەنگاونان بەرەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و شیاندنی ژێرخان و باشکردنی ئاستی بژێوی ژیان و لەمیانەی پەڕەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان.
    وتیشی حکومەتی عێڕاق بەرنامەیەکی هیوابەخش و گرنگی داڕشتووە بۆ سەقامگیری ئەمنی لەوڵاتدا بۆ هەنگاونان بەرەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و فێرکاری و چالاککردنی ئابووری ئەویش کە گوزەرگەی فراوانکردنی ئاڵوگڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنەران و بازرگانان بۆ کارکردن لە عێڕاق.
    سەرۆک کۆمار هیوای خواست کە کۆمپانیاکانی ئازەربەیجان و ئەوڕوپا بێنە ناو بازاڕگەکانی عێڕاق، ڕوونیشی کردەوە کەعێڕاق مکووڕەلەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاسانکاری و ڕاستاندنی یاساڕێژیەکانی پەیوەست بەکۆمپانیاکانەوە.
    هەروەها دەربارەی غەززە وتیشی کە عێڕاق پێداگری دەکات لەسەر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دۆزی فەلەستین و سەرجەم پێشێلکاریەکان و هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە.
    جەختیشی کردەوەلەسەر ئەوەی کەعێڕاق پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا هەیە لەسۆنگەی بونیادنانی پەیوەندیەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموواندا لەسەربنەمای ڕێزو سەروەری عێڕاق و سەربەخۆبوونی بڕیاری عێڕاقی وبەرژەوەندیە هاوبەشەکان وهاوکاری بەردەوام لەنێوان عێڕاق و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی.
    هەروەها جەختیکردەوەلەسەر ئەوەی کەعێڕاق خوازیارە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ئازەزبەیجان لەهەموو ئاستەکاندا پتەوبکات بەتایبەتی گەشتو گوزارو ئابووری و ڕۆشنبیری ، باسیشی لە ئاڵنگاریەکانی ناوچەکەکرد لەبوارەکانی ئاو و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو کاریگەریەکانی لەسەر ژیان و ژینگەی دەڤەرەکە.