بەغداد/ INA
ڕێبەری ڕەوتی سەدڕ سهید موقتەدا سەدڕ داوای لەهۆزەکانی عێڕاق کرد کە غەززە سەربخەن.
سهید موقتەدا سەدڕ لە سەرسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی هەروەک چۆن عێڕاقی خۆشەویستمان لەسەردەستی هۆزەکانی عێڕاقی مەزن لەشۆڕشی بیستی مەزندا ڕزگارکرا وجێ پەنجەیان دیاربوو کە هەرگیز ناسڕێتەوە، بەهەمان شێوەش داوالە هۆزە بەڕێزەکانی عێڕاق دەکەم کە دەنگیان بەرزبکەنەوە لەپێناو سەرخستنی غەززە.
دەقی تویتەکەش ئەمەیە:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان..
هەروەک چۆن عێڕاقی خۆشەویستمان لەسەردەستی هۆزە مەزنەکانی عێڕاق ڕزگارکرا لە شۆڕشی بیستی مەزن وجێ پەنجەیان دیاربوو کە بەدرێژایی ڕۆژگار لەبیرناکرێت.
منیش داواکارم لەهۆزەخۆشەویستەکانمان کە دەنگیان بەرزبکەنەوە لەپێناو سەرخستنی غەززە.
متمانەیەکی تەواویشم هەیە بە هۆزەکانی ڕەسەنەکانی عێڕاق وبە شێخ و سەرکردەکانیان و سەییدەکانیان بەهەموو چین و توێژوبەشەکان و نەتەوەکانیانەوە وەک پیاوی جوامێر وبەجەرگ هەڵسن ولەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ڕاستەقینەوە بەرامبەربەوکارەساتەی کە تووشی برایانمان لەفەلەستین بووەتەوە بەتایبەتی لە غەززەهاشم....
تاکو بۆ هەمووان بیسەلمێنن کە هۆزەکانی عەرەب یەکگرتوون و هاوپەیمانن و براودۆستی یەکدین.
هەروەکو پێشتر سەلماندووتانە کە
باڵتە لە تۆپ بەهێزترە ئەوا دەبنە پشتیوانێک بۆ برایانتان لەفەلەستین بۆئەوەی بیسەلمێنن کە خوێنی منداڵان بەهێزترە لە تیرۆری زایۆنیزم.
خودا بۆ عێڕاق و بۆ دۆزی فەلەستین بتانپارێزێت بەهەموو سەرکردەو سەربازو دلێرو ئازاکانتانەوە.
من خۆشەویستێکی ئێوەم ، دوورم لە فیزو خۆبەزلزانین و خواست و ویستی دونیام لەدڵدانیە ، بەڵکو ئومێدم تەنها ئەوەیە کە بە نوری درەخشان بتانبینم بۆ سەرخستنی ستەملێکراوان لە هەرکوێیەکدا بن هەروەک بینیومانە لێتان.
لێرەدا شەرەفمەندم کە لەخزمەتتاندابم هەرکاتێک کە لە خزمەتی حەقدا بن ، حەقیش هەمیشە سەردەکەوێت.