ڕافیده‌ین: پێكهێنانی تیمی مه‌یدانی بۆ هاندانی كڕیاران بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونت و پاره‌دان به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی

ناوخۆ
  • 19-11-2023, 20:59
  • +A -A

    به‌غدا -  INA
    ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بانكی ڕافیده‌ین پێكهێنانی تیمی مه‌یدانی ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ كڕیاران بكات هه‌ژمار بكه‌نه‌وه‌ و پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنن.

    بانكه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ به‌ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی ڕافیده‌ین عه‌لی كه‌ریم حسێن ژماره‌یه‌ك له‌ لقه‌كانی بانكه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ جێبه‌جێكردنی گه‌شتی مه‌یدانی كرد به‌ مه‌به‌ستی ڕاكێشانی كڕیاران و به‌بازاڕكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئاسانكارییه‌ بانكییانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كرێن.

    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تیمێكی  مه‌یدانی گه‌ڕۆكی پێكهێنرا بۆ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك فرۆشگا و سه‌نته‌ری بازرگانی و ئه‌م تیمانه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ پێشكه‌شكرد كه‌ له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه‌ پێشكه‌شی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داوایان له‌ كڕیاران كرد كه‌ هه‌ژماری بانكی بكه‌نه‌وه‌ و ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌كاربهێنن  مامه‌ڵه‌ دارایی رۆژانه‌.