بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی وردبینی و هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایشی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە كۆبوونەوەكە باس لە بەهێزكردنی پەیوەندی تەواوكەری نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن كرا و وە یاسادانان لە بواری پشتگیریكردنی ئاسایش، تاوتوێكردنی هەوڵ و ئامادەكارییەكانی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە مانگی داهاتوودا و دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ ئەوەی بەڕێوەبچێت ، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر ئایندەی پەیوەندی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پەرۆشی و هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی وڵات كە پێشەنگێكە بۆ هەموو پلانەكانی گەشەپێدان، و كاریگەرییەكانی لەسەر سەقامگیری بارودۆخی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی گفتوگۆی كۆمەڵێك پێشنیاز بووە كە ئامانجیان بەدیهێنانی چاكسازییە پێویستەكان بۆ دامەزراوەی ئەمنییە، بەمەش بەشداربوون لە پەرەپێدانی كاری ئەمنی بەرەو پیشەیی زیاتر و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەدای كاركردن.