بەغدا - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕۆژی یەكشەممە لەناوبردنی حەوت ئەندامی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە: بە ئۆپراسیۆنی چۆنیەتی و جیا و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی دروستی هۆبەكانی سەر بە سەركردەكانی فیرقەی (5، 10، 15 و 17) و بە هاوكاریی هەواڵگرییەكان و هێزە چەكدارەكان كە زەویەكەیان بەدەستەوەیە و بە دانانی بۆسەی ورد لە ناوچە جیاكراوەكانی پارێزگاكانی (بەغدا و ئەنبار) و سەڵاحەدین)، (7) ئەندامی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە قەزاكانی فەللوجە، شەرگات، قەزای لەتیفیە، و ناوچەی ترێبیل دەستگیركران كە شەڕیان كرد و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بوونەتەوە.
ئەو ڕوونی كردەوە كە بابەتەكان بە شێوەیەكی پێویست گەیەندراونەتە لایەنە داواكراوەكان.