ئەمشەو و سبەی... كەشناسی ئەو ناوچانە نیشان دەدەن كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی باران و لافاوەوە

ناوخۆ
  • 19-11-2023, 19:26
  • +A -A

    بەغدا  - INA- محەمەد تاڵبی
    دەستەی كەشناسی ئەو ناوچانە و شارانەی ڕوونكردەوە كە زۆرترین زیانیان بەركەوتووە بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و ڕەشەبا و بارانبارینی بەخوڕ كە ئەمشەو  و سبەی وڵات دەیبینێ
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لەئێستادا وڵات كاریگەری لێكدانی دوو نزمەكاریگەری لەسەرە، یەكەمیان لە دەریای سوورەوە دێت و دووەمیان لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت و ئەم لێدانەش بووە هۆی دروستبوونی كەشێكی هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات و بەتایبەت ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوای ئێوارەی ئەمڕۆ بەغدای پایتەخت بارانێكی سووك تا مامناوەند كاریگەری لەسەر دەبێت، بەڵام بەهێزی بارانەكەی سبەی دووشەممە لە ناوچەكانی باكور چڕ دەبێتەوە، جگە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات، دیالە، واست، میسان و ناوچەكانی دیكەی وڵات”.
    هەروەها بەهەمان شێوە پارێزگاكانی میسان، موسەننا، و پارێزگاكانی باكور بەهەمان شێوە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە كاریگەرییان لەسەر دەبێت، هەروەها پێشبینی دەكرێت جگە لە بەفربارین لەسەر لوتكەی چیاكان لە باكوری وڵات، هەورەبروسكە هەبێت، لەگەڵ  دابەزینێكی بەرچاو لە پلەكانی گەرمادا.
    بەپێی پێشبینییەكانی پێشوومان، ئاماژەمان بەوەدا كە لافاو لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی وڵات ڕوودەدات، بەتایبەتی ئەوانەی نزیكن لە ئێرانی دراوسێ. شارەكانی هەولێر، دهۆك، زاخۆ، سلێمانیش زیانیان بەردەكەوێت بەهۆی ڕەشەباوە..