بەغداد – ا ه ع لەپێناو خەڵاتكردنی داهێنەران، تۆڕی راگەیاندنی عێراقی خەڵاتی باڵای بۆ رۆژنامەنوسان راگەیاند. خەڵاتەكەش بریتیە لە پەیكەری شاعیر محەمەد مەهدی جەواهیری، كە لەلایەن پەیكەرتاش نەدا كازمەوە بە مادەی برۆنز دروستدەكرێت. ساڵانەش لەلایەن تۆڕی راگەیاندنی عێراقیەوە خەڵاتی رۆژنامەنوسە داهێنەرەكان دەكرێت لەپێناو هاندانیان تا كاری باشتر پێشكەش بكەن.