مەندەلاوی: پشتیوانی ڕێوشوێنی دەستپاكین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 19-11-2023, 18:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستیكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە ڕێوشوێنەكانی كۆمیسیۆنی دەستپاكی دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    نووسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەكشەممە مەندەلاوی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمسیۆن و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار.
    مەندەلاوی جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : كۆمیسیۆنی دەستپاكی یەكێكە لە جومگە گرنگەكانی ناو جەستەی دەوڵەتی عێراق، بەهۆی ڕۆڵی سەرەكیی لە ئاشكراكردنی گەندەڵی و پاراستنی پارەی گشتی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەركێتی یاسایی و ئەخلاقی و ئەرك بەرپرسیارێتییەكی گەورە دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتداران و دامەزراوەكانی چاودێری بۆ دڵنیابوون لەوەی كە دۆسیەكانی گەندەڵی بێ ئاگا نەمێننەوە و لێپرسینەوە لەو كەسانەی دەستكاری تواناكانی خەڵك دەكەن، داوای ئەوە دەكات هەموو هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ خزمەتكردنی عێراق و پاراستنی سەرچاوەكانی.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە  : لە میانی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك ڕەشنووسی یاسای بەهێزكردنی میكانیزمەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تاوتوێ كران، لەوانە (مافی وەرگرتنی زانیاری، وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی، هەروەها هەمواركردنی دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی و قازانجی نایاسایی )، لە كاتێكدا جێگری یەكەم پەرۆشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەربڕی بۆ پاڵپشتی ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگەنەدان بە سەرپێچی یان فشار لەسەر كارەكانی، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر یاسادانانی ئەو یاسایانەی كە ئاسانكاری بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی كادیرە نیشتمانییەكانی.