بەغدا - INA- حەسەن فەواز
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی نەوت ڕێوشوێنێكی چاوەڕوانكراوی لە چوارچێوەی پلانی ساڵی داهاتوو 2024 ڕاگەیاند، كە بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی قەیرانی غاز و كەمكردنەوەی هاوردەكردنی، هاوكات بوونی بەرژەوەندی و ئاراستەی حكومەت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز پشتڕاستكردەوە.
ڕاوێژكارێكی وەزارەتی نەوت عەبدولباقی خەلەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: حكومەت و وەزارەتی نەوت گرنگی بە پڕۆژەكانی غاز دەدەن بەهۆی گرنگیدانیان لە پیشەسازی وزە لە عێراق و كەمكردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی لە هەمان كاتدا و ئاماژە بەوە دەكات كە بەپێی پلانەكانی وەزارەت كە بۆ ساڵی داهاتووی 2024 داڕێژراون و لانیكەم 700 ملیۆن پێی سێجا غاز زیاد دەكرێت لە پڕۆژەكانی قۆناغی دووەمی بەسڕە NGL، پڕۆژەی حەلفایە 300، پرۆژەی ناسڕییە.
خەڵەف ڕوونیكردەوە : ئەم بڕە یەكسانە بە زیاتر لە نیوەی ئەو غازەی كە ئێستا ئازاد دەكرێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمە بەشدار دەبێت لە چارەسەركردنی قەیرانی غاز و زیاتر لە نیوەی هاوردەكردنی غازی عێراق پێكدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : خولی شەشەمی پڕۆژەكانی غاز و بەرژەوەندی حكومەت بۆ كێڵگەكانی مەنسوورە و عوكاز، ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی دەوڵەتە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازمان بۆ كەمكردنەوەی بۆشایی خواست لەسەر كارەبا كە لە ئێستادا لە وڵاتدا هەیە، هەربۆیە شتەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن زیادكردنی توانای غازمان.