بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،داوای لە بەریتانیا کرد هەڵوێستی بەرپرسیارانە لەبارەی پێشێلکارییەکانی رژێمی زایۆنی وەربگرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوەیەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی "ستیڤن هیتشن"باڵیۆز بەڕێتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی سیاسی،و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی لە بوارە جیاوازەکاندا،بە شێوەیەک کە پەرەی زیاتری پێبدرێت و قەبارەی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان زیاتر بکرێت.
هەروەک جەخت لەسەر پێویستی بەریتانیا وەکوو وڵاتێکی سەرەکی ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆی وەکوو وڵاتێکی گەورەی نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگێرێت لە ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە.