بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە "نووری مالیکی " سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوای بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکانی کرد،بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەگوێرەی دەستوور و یاسا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە "عەلی ڕەزا گونای " باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە باسیکردوە :- هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات،هەروەک باسیان لە دەستدرێژی رژێمی زایۆنی کرد بۆ سەر کەرتی غەززە.
"مالیکی" جەختی لەوە کردەوە کە کیانی زایۆنی دەسدرێژییەکانی لە دژی خەڵکی بێتاوان و بێ دیفاع لە کەرتی غەززە دەستی نەپاراستوە ، وڵاتانی ئیسلامیش دەبێ لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە، هەروەک داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستەکانی سەبارەت کەرتی غەززە بخاتەروو و ئەو کۆمەڵکوژیە ڕبگرێت.
بەپێی بەیاننامەکە مالیکی رایگەیاندوە :- کە عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بۆ هەڵبژاردنی حکومەتە خۆجێییەکان کە توانای جێبەجێکردنی مەرجەکانی گەلی عێراقیان هەبێت، هەربۆیە پێویست دەکات بەردەوام گفتوگۆ لەنێوان هەموو هێزە سیاسییەکان هەبێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا بەگوێرەی دەستوور و یاسا بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و تەواوکردنی پرۆسەی بنیاتنانی سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا.
لە بەرامبەردا گونای جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق، و هەماهەنگکردن لەبارەی ئەو پرسانەی کە جێگەی نیگەرانی گەلانی ئیسلامین، دیارترینیان پرسی فەلەستین و وەستان لەگەڵ گەلی فەلەستین.