سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی لە زاخۆ دانا

ئابوری
  • 19-11-2023, 14:00
  • +A -A

    زاخۆ-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەردی بناخەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.
    لەڕاگەیەندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-ئەمڕۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەردی بناخەی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاکی لە  ناحیەی ڕزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دانا.
    وەک لەڕاگەیەندراوەکەد هاتووە :- لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم  ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژانە هەلی کار بۆ هەزاران کەس دەرەخسێنن و کاریگەریيان لەسەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
    لەبەشێکی ووتارەکەیدا سەرۆکی حکومەت ئەوەی خستەروو ،کە خۆشاڵم جارێکی دیکە هاتووم بۆ زاخۆ بۆ دانانی بەردی بناغەی دوو پرۆژەی زۆر گرینگ کە ئەوانیش ناوچەی پیشازی زاخۆی و کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ،کە هەردوو پرۆژەکە زۆر گرینگ و ستراتیژین و سوودێکی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت،هیوشی خواست پرۆژەکە بە زوویی تەواو بێت .
    ووتیشی :- ئەو پرۆژانە هەلی کار بۆ هەزاران لە هاونیشتیمانیان دابین دەکات و ئابووری هەرێمی کوردستان بەرەو پێش دەبات.