وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایدەگەیەنێت کە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق لە دوو ساڵی داهاتوودا 4 پرد بە تەکنەلۆجیای مۆدێرن دروست دەکرێت

ناوخۆ
  • 19-11-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن خواستی خۆی لەسەر  دروستکردنی 4 پرد بە تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە ژمارەی تونێلەکان دەکات لە چوارچێوەی یەکەم پاکێجی پڕۆژەکاندا بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ.
    "حسێن جاسم کازم"بەڕێوبەری گشتی بەشی ڕێگاوبان و پردەکان لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرسی دیاریکردنی پڕۆژەکان لەسەر بنەمای کاری هاتوچۆ و کامێرای چاودێرییە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پڕۆژەکە چییە ، جا پرد بێت یان تونێل،جگە لە بوونی رێگری، کە  هەندێک رێگری ناتوانرێت لاببرێن،وەک بۆڕی ئاوەڕۆی قورس و بۆری ئاو و هێڵی ئاسن یاخود بۆڕی نەوت.
    ووتیشی :-لە چوارچێوەی پاکێجەی ئێستای پڕۆژەکان بۆ ڕزگاربوون لە قەرەباڵغی و جەنجاڵی،زیاتر لە 8 تونێل و  3 پرد 2  یەکتربڕین لە چوارڕێیانی  سەرباگەی ڕەشید و یەکێک لە ڕۆستەمیە لە چوارڕێیانی محەمەد قاسم لەگەڵ کەناڵی سوپا، جگە لە تونێلێکی دی لە گۆڕەپانی حەسەنین لە ناوچەی کەڕادەی لە دەرەوەی بە  پردی هەڵواسراو، هەروەها  چەندین تونێل و ژێر پرد لەناو پڕۆژەکانی پاکێجی دووەمدا هەیە  ئەگەر تەرخانکردنی پارە هەبێت بۆی.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا 4 پرد بە تایبەتمەندی و تەکنەلۆجیای سەردەمیانە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق دروستدەکرێن.
    ڕاشیگەیاند :-کە لەماوەی 100 ساڵدا تەنها 13 پرد دروستکراون،بەمەش کۆی ژمارەی پردەکانی بەغدا 17 پردن.