بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی دارایی پەرلەمان خواستی حکومەتی بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری دارایی و پشتگیری پێویست بۆ بازرگانان دووپاتکردەوە.
"عەتوان عەتوانی "سەرۆکی لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-حکومەت سەرەڕای پەرۆشی بۆ دابینکردنی ئاسانکاری دارایی تەواو و پاڵپشتی پێویست بۆ سەرجەم بازرگانان،بەڵام هەندێک لە تەماحکارانی نێویان هێشتا بەدروستکردنی قەیرانەکاندا دەژین بە زۆرترین قازانجەکانیان هەڵئاوسان دروستدەکەن، لەسەر حیسابی بژێوی ژیانیانی هەژاران.
وەک ڕاگەیەندراوەکەی عەتوانی ئاماژەی پێداوە :- تێبینی دەکەین که ئەو تەماحکارانە بۆ قازانجی خۆیان هیچ ڕەچاو و ڕێزێکیان بۆ پابەندبوونی حکومەت دانەناوە بە دابینکردنی دۆلار بۆ مامەڵە بازرگانییەکانیان لە ڕێگەی ستێجی فەرمی بانکی ناوەندییەوە، بەو پێیەی بەردەوامن لە بازرگانی گوماناویی خۆیان بە دەستکاریکردنی نرخی فرۆشتنی کەلوپەلەکان و کاڵاکان تا ڕادەیەکی زیادەڕەوی دەکەن بە بیانووی بەرزی نرخی دۆلار،هەرچەندە بە نرخ کەمتر هاوردەیان دەکەن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا "عەتوانی " داوای لە حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکانی کرد کۆنترۆڵی بازاڕ توندتر بکەنەوە،و سەقامگیری نرخەکان مسۆگەر بکەن و توندترین سزا بەسەر بازرگاناندا بسەپێنن، بۆ ئەوەی وەک نموونەیەک نیشان بدرێن بۆ کەسانی دیکە تا ببینن.