بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستبەسەرداگرتنی 104 ڤیزە کارت و ماستەرکارتی دوور لە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی لە دەروازەی سنووری زورباتیە ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-بەپێی ڕێنماییەکانی لیوا "عومەر عەدنان وائیلی"بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی بەقاچاغ بردنی دۆلار بە ڕیگای (ڤیزا کارت، ماستەر کارت)و دەرهێنانی پارە بەپێچەوانەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق،بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی زورباتیە توانی کەسێکی عێراقی بە (104) کارتی بانکی دەستگیربکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- تۆمەتبارەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی زەرباتیە کراوە لەگەڵ ڕاپۆرتی دەستگیرکردنەکەی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لەگەڵی.