قاسم ئەعەرەجی: حکوومەت هەموو ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان تەواو کردوە

سیاسی
  • 19-11-2023, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،دەستپێکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بە ئامانجی هۆشیاریی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
    "ئەعەرەجی"لە وتارێکدا لە میانی خولێک بۆ کاندیدە ژنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان،کە  بە هاوکاری لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەژێر ناونیشانی (هۆشیاری هەڵبژاردن و ئاسایش و بەرگری ئەلیکترۆنی بۆ کاندیدانی ژنی ئەنجومەنی پارێزگاکان) بەڕێوەدەچێت و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی (INA) ئامادەی ڕووماڵکردنی بوو ، وتی:- بەرنامەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو،بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومەت و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرجەم ڕێکارەکانیان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان تەواوکردووە.
    ووتیشی:- ئامانجی بەرنامەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هەڵبژاردن و پارێزبەندی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و میکانیزمی مامەڵەکردنە لەم ماوەیە گرنگەدا بەتایبەت بۆ ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا خۆیان کاندید نەکردووە.
    ئەعەرەجی ستایشی "دەستەی کۆمیسیاران و سەنتەری نەهرین و هەموو ئەوانەی کرد ، کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری.
    ڕاشیگەیاند :-پێویستە ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان،بەشێوەیەکی  شەفاف، و پابەندبوون بەو یاسا و ڕێنماییانەی کە لەلایەن دەستەی کۆمیساریاوە دەرچوون، چونکە پارێزگارییەکن بۆ دەنگدەر و کاندید و تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن.