لە پارێزگای سەلاحەدین کۆمسیۆن چەندین پێشێلکاری پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 19-11-2023, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،ئۆفیسی سەلاحەدینی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،دەستپێکردنی دابەشکردنی کارتی دەنگدەرانی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند، هاوکات ژمارەی ئەو ناوەندانەی ئاشکرا کرد کە پڕۆسەی دەنگدانیان تێدا بەڕێوەدەچێت.
    "حامید غەنام"بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگاری سەلاحەدین، چاپی نوێی کارتی دەنگدەران کە ژمارەیان 101 هەزار کارت بوو، وەک وەجبەی یەکەم وەرگرت .
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ناوەندەکانی تۆمارکردن لە سەلاحەدین دەستیانکردووە بە دابەشکردنی کارتی دەنگدەران.
    ڕاشیگەیاند :-کە کۆمسیۆن قۆناغی مەشق و ڕاهێنان بۆ کارمەندانی دەنگدان دەستپێدەکات، هەروەها ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ سەلامەتی ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکەدا دەستەبەرکراوە.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- ژمارەی ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سەڵاحەدین گەیشتۆتە 341 ناوەند.
    روونیشیکردەوە :- کە لیژنەکە چاودێری چەندین سەرپێچی کردووە، لەوانە دانانی ڕیکلام لە شوێنی نادروست.
    هەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی ڕاسپێردراون کە هەموو سەرپێچییەک لاببەن، و سەرپێچیکارانیش دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.