ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئامادەکردنی پلانێکی یەکگرتوو بۆ ڕێکخستنی گواستنەوە و گەیاندن لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-11-2023, 12:57
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ناسر ساڵح ئەسەدی" ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران،بۆ کاروباری گواستنەوە،تەواوبوونی پلانی بنەڕەتی بۆ پڕۆژەی میترۆی بەغدای ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بە ئامادەکردنی پلانێک دەکات بۆ ڕێکخستنی گواستنەوە لە عێراقدا.
    ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانێکی یەکگرتوو ئامادەکراوە کە لە بەغدای پایتەختەوە دەست پێدەکات لە بارەی ڕێکخستنەوەی کەرتی گواستنەوە لە عێراق، ئەوە جگە لە زیادکردنی هەندێک بەرنامەی نوێ بۆ کەرتی گواستنەوە،وەک میترۆ.
    ڕاشیگەیاند:-کە پلانی بنەڕەتی میترۆی بەغدا تەواو بووە، ئێستاش لە پرۆسەی دانوستاندایە لەگەڵ ڕاوێژکاری تایبەتی پڕۆژەکە بە مەبەستی دیزاینکردنی ڕاستەوخۆی پڕۆژەکە و خستنەڕووی بۆ جێبەجێکردن.
    سەبارەت بە کەرتەکانی دیکەی گواستنەوە، ئەسەدی ئاماژەی بەوەدا :- کە کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ و شارەوانی بەغدا ئەنجامدەدرێت، سەبارەت بە دەستنیشانکردنی هێڵی گواستنەوەی نوێ و پێویستی ڕاستەقینەی کەرتی گواستنەوەی تایبەت و گواستنەوەی گشتی لە بەغدا دا.