بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، وڵاتی بەرەو ئازەربایجان بەجێهێشت.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، بەغدای پایتەختی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کۆماری ئازەربایجان جێهێشت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەو سەردانەدا هەریەک لە "ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و "محەمەد صدیق محەمەد"ئەندامی پەرلەمان و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکار یاوەری سەرۆک کۆمار دەبن.