بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و زانیاری،لە وەزارەتی بەرگری دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند،کە خۆی وەک ئەفسەر بە پلەی عەمید لە کەرکوک ناساندوە و تۆمەتبارەکە چەندین کردەوەی ساختەکاری ئەنجامداوە و بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری داواکراوبووە .
لە بەیاننامەیەکت بەڕێوەبەرایەتییەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی و هەواڵگری کەرکووکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە خۆی وەک ئەفسەرێک نیشانداوە بە پلەی عەمید،هەروەها چەندین کردەوەی پێچەوانەی یاسا ئەنجامداوە و سەرپەرشتی تۆڕێکی ساختەکاری کردوە لە پارێزگای کەرکوک.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-تۆمەتبارەکە بەپێی چەندین دۆسیەی جیاواز چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، و دەستگیرکردنەکە لەڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە لەسەنتەری شاری کەرکوک ئەنجامدراوە،کە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەوە کە ئاماژەی پێدرا ،بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و هێزی سوات و فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و مەفرەزێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەڕێوەچووە.
هەروەک تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە چەندین تاوانکاری لە چەند پارێزگایەک ئەنجامداوە،بەیاننامەکە جەختیشیکردۆتەوە تۆمەتبار دەخرێتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی سزای تاوانەکانی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد