بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ناوەند،ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و هەورەبروسکە و ئەگەری بەفربارین دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەی کەشناسی ناوەند، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:-سبەی دووشەممە ئاسمانی وڵات ،لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەور دەبێت،لەگەڵ ئەگەری بارانێکی مامناوەندو بونی ڕەشەبا لەگەڵی،لە ناوچەکانی باکووریش ئاسمان هەور دەبێت،لەگەڵ بارانێکی بە بەخوڕ و ڕەشەبا و ئەگەری بەفربارین لە شەودا ،لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیش هەورە بروسکە توند لەگەڵی دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور چەند پلەیەک بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێشوو دادەبەزێت،هاوکات لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش بەهەمان شێوە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو ،کەمێک دابەزیت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-بۆ سبەی سێشەممە ،ئاسمانی وڵات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت،و لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت و پاشان وردە وردە نامێنێت، هاوکات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،لە ناوچەکانی باکور ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور و ڕەشەبا و باران و بەفر لە چەندشوێنێکی جیاوازدا دەگۆرێت،لە ناوچە شاخاوییەکاندا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە:- بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسامان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت،وپلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردەوە:- کە ئاسمانی وڵات ، بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئاسمانی ناوچەکانی باکوری وڵاتیش نیمچە هەور دەبێت،و لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری بونی هەورە بروسکە.