بەغداد-INA
"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی بۆ ڤاتیکان گەڕایەوە وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمڕۆ شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" و "شاناز ئیبراهیم ئەحمەد" خانمی یەکەمی عێراق ، کۆتاییان بە سەردانەکەیان بۆ ڤاتیکان،هێناو گەڕانەوە وڵات.
لە میانەی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ڤاتیکان لەگەڵ پاپا "فرانسیس" پاپای ڤاتیکان و "بیترۆ باولین " سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان کۆبووەوە.