پەرلەمان کۆتایی بە گفتوگۆکانی هێنا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و دانیشتنەکەی هەڵگرت

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 22:09
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێکردنی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تەواو کرد،ودانیشتنەکەی دواخست.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی"جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،کارەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردەوە وکۆتایی بە گفتوگۆکانی هێنا لەسەر یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019، دوای ئەمەش پەرلەمان دنیشتیەکانی هەڵگرت .
    پێشتر فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردبووی ئاماژەی بەوەدابوو :- کە "محسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەسەر داوای (50) پەرلەمانتار کارەکانی دانیشتنی تایبەتی پێنجەم دانیشتنی خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کردەوە.