بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،بەمەبەستی ئاگاداربون لە ڕێکارە ئەمنیەکان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن گەیشتە پارێزگاری نەجەفی پیرۆز .
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایفا ئاماژەی بەوەکردووە:- ئەمشەو "شەمەری " گەیشتە پارێزگاری نەجەف،بۆ بەدواداچون بەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی ئارام بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان بەشی بەرپرسیارێتی فوراتی ناوەڕاست.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- وەزیر ناوخۆ لەلایەن پارێزگاری نەجەفی پیرۆز و ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەران پێشوازی لێکرا.