رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئامارێکی نوێ لەسەر ژمارەی دەستگیرکراوەکان و قەبارەی ئەو بڕانەی دەستی بەسەرداگیراوە ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 21:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممه ،وەزارەتی ناوخۆ ئامارێکی نوێی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون،هەروەها ئاستی قەبارەی ئەو مادده هۆشبەرانەئاشکرادەکات له ماوەی ساڵی ئەمساڵ دەستی بەسەڕداگیراوە،هەروەک تەئکید لەسەر بوونی هاوکاری و هەماهەنگی نزیک لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لەمەلەفی چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دەکاتەوە.
    عەمید"میقداد میری" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- لە ماوەی ئەمساڵدا 17 هەزار و 249 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیرکراون، هەروەها 15 تەن لە ماددە دەرونیەکان و سێ تۆن و نیو لەماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.
    وتیشی :- هاوکارییەکی بەهێز و نزیک لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی هەیە لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەر، بەو پێیەی دەخرێنە سەنتەری چارەسەری ماددەی هۆشبەر بەشێوەی زۆرەملێ و لە ڕێگەی پزیشک و لیژنە پزیشکییەکانەوە چارەسەریان بۆ دەکرێت، هەروەک سەردان و چاودێری ئاڵوودەبووانی مادەی هۆشبەر هەیە بە ئامانجی چارەسەر و گەڕانەوەی بۆ ژیانی ئاسایی.