سەرۆک وەزیران ستایشی کۆمەڵێک پاڵەوانی وەرزشی دەکات لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی بەرز لەئاستی جیهان

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 21:53
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،ڕێزی لە کۆمەڵێک پاڵەوانی وەرزشی گرت و دەستکەوتەکانی بەرز نرخاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک پاڵەوانی وەرزشی کرد، کە 27 میدالیای ڕەنگاوڕەنگیان لە پاڵەوانێتی جیهانی بەرزکردنەوەی قورسایی لە سعودیا، و یارییەکانی ئاسیا لە چین بەدەستهێناوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- سودانی دەستخۆشی لە وەرزش وانان و ستافی مەشق و ڕاهێنانەکان کرد بۆ ئەو ئاستەیان کە ناوی عێراقیان بەرزکردۆتەوە  لەپاڵەوانیەتیە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا.
    هەروەک جەختیشیکردەوە لەوەی کە سەرکەوتنەکەیان سەرکەوتنێکە بۆ هەموو عێراقییەکان.
    سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردەوە:-کە کەرتی وەرزشی لە یەکەم ڕۆژی خۆیەوە ئامادەیی لە پلان و بەرنامەکانی حکومەتدا هەبووە، بەهۆی ئەو بڕوا و بەهرەیەی کە  هەیە لە توانای پێشکەشکردنی وێنەی عێراقی لە ڕێگەی وەرزشەوە.
    جەختیشی لەوە کردەوە:- کە کۆمەڵێک بڕیار و ڕێوشوێن گیراونەتەبەر بۆ پشتگیریکردنی لیژنەکان و یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و فیدراسیۆنەکان،و هەموو دەستپێشخەرییەکی پەیوەست بە وەرزش، هەروەها هاوکاریکردن لە چارەسەرکردنی کێشە دارایی و یاساییەکان و رووبەرووبونەوەی گرفتەکان.
    "سودانی" ڕاشیگەیاند:- کە حکومەت جدییە لە پاڵپشتیکردنی وەرزش،و پاڵپشتی دارایی ڕوونی بۆ لیژنەی ئۆڵۆمپی لە بودجەی سێ ساڵەدا تەرخانکردووە، هیوادارین بە شێوەیەکی دروست گەشەی تێدا بکەین.
    جەختیشیکردەوە:- کە لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەکدا وەستاوە کە پشتگیری وەرزش دەکات لە یارییە جیاوازەکانی تیم و تاکەکەسیدا.
    سەرۆک وەزیران جەختیشی لە پێویستی داڕشتنی پلان و ئامانج و بەرنامەی درووست کردەوە بۆ بەدەستهێنانی میدالیای ئۆڵۆمپیاد،لە هەمان کاتدا ستایشی ئەو دەستکەوتانەی کرد کە پاڵەوانانی لیژنەی پارالۆمپیک(لیژنەی ئۆڵۆمپیاتی خاوەن پێداویستی تایبەت )لە یارییەکانی ئاسیادا بەدەستیان هێناوە،کە مایەی شانازین.
    هەروەک "سودانی" وەزیری لاوان و وەرزش،و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی بۆ  کاروباری وەرزشی ڕاسپاردن، بۆ ئامادەکردنی پلانێک لە دەستنیشان ئەو شوێنانەی کە دەتوانرێت دەستکەوتی تێدا بەدەستبهێنرێت، و بیکەن بە ئامانجێک و کاری لەسەر بکەن، بۆ ئەوەی پاڵەوان دروست بکرێت، هەروەها تەئکید لەوە دەکاتەوە کە چاکسازی لە کەرتی وەرزشدا  یەکێکە لە ڕووخسارەکانی پشتیوانی، و هەروەک کەرتی تایبەت دەتوانێت بچێتە ناو پاڵپشتیکردنی وەرزشەوە، و یانەکان و فیدراسیۆنەکان دەبێت بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبن و بەشداری بکەن لە پێشکەوتنی وەرزشی لە عێراقدا.